پێشه‌كییه‌ک بۆ ...
چاره‌نووس و قه‌ده‌ری هه‌موو مرۆڤه‌كان هه‌ر یه‌ك شته: له‌دایكبوون و تێگه‌یشتن و هه‌ستكردنی جیهان و پاشان مردن. مردنێك كه هه‌میشه ته‌نانه‌ت له لای پیرترین و عه‌لیلترین بنیاده‌میش هه‌ر به ناوه‌خت، دزێو و ترسناك دێته پێش چاو. له بیر نه‌كه‌ین هه‌بوون كاتێك مانای خۆی وه‌ده‌ست دێنێت كه له به‌رانبه‌ر نه‌بووندا دابنرێت. هه‌روه‌ها نه‌بوون له هه‌مبه‌ر بووندا. نه‌بوون به ته‌نیا هیچ پێناسه‌یه‌كی بۆ ناكرێت .... بۆیه جیهانی نه‌بوون جیهانێكی نه‌ناسراو و له به‌ر ئه‌وه‌یش ترسناكه؛ ئه‌گه‌ر بمرم ئایا ده‌مێنم؟ " تۆ بڵێی پاشی نه‌مان ژینێ بێ، بۆ له‌شی سارده‌وه بوو تینێ بێ؟" پاش مردن جیهان هه‌ست پێده‌كه‌م؟ ئه‌گه‌ر هه‌ستی ناكه‌م، هه‌ست نه‌كردن و تێداچوون چۆنه؟ ئه‌مانه پرسیارگه‌لێكن كه هیچكات وه‌ڵامیان نییه چون له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی مه‌عریفه و عه‌قڵی مرۆڤدان.
وێ ده‌چێت كه مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كانی باپیرمان، به تمێشای وێنه‌ی خۆیان كه له نێو ئاوی كانیاوه‌كاندا وه‌ده‌رده‌كه‌وت و به دیتنی سێبه‌ری خۆیان كه هه‌میشه له‌گه‌ڵیاندا بوو، گه‌یشتن به‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه هه‌موو مرۆڤێك كاتێك له دایك ئه‌بێت هاوژینێكیشی له‌گه‌ڵدا دێته دنیا. جا ئه‌وسا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌ته‌ك پرسی مه‌رگدا مرۆڤی جه‌سته ده‌مرد به‌ڵام هاوژین یان ڕۆح و گیان هه‌ر زیندوو بوو. مرۆڤی ئه‌وسا (بگره ئێستایش) به‌رگه‌ی پرسیارێكی گران وه‌ك مه‌رگی نه‌ده‌گرت و بۆیه خودی پرسیاره‌كه‌ی پاك كرده‌وه.
ده‌ڵێن یه‌كه‌م مرۆڤانێك كه ڕه‌وه‌ندی و كۆچره‌وییان وه‌لا نا و نیشته‌جێ بوون مردووه‌كان بوون. ئه‌مه قسه‌یه‌كی زۆر واقیعبینانه‌یه. لای مرۆڤی ئه‌وسا، باوكان و باپیران نه‌ده‌مردن به‌ڵكوو گیانیان هه‌ر هانده‌ر و به‌هێزكه‌ری خێڵ و بنه‌ماڵه بوو. هه‌موو ساڵێك خێڵه ڕه‌وه‌نده‌كان سه‌ردانی گۆڕی باپیرانیان ده‌كرده‌وه و هه‌ر ئه‌و شوێنانه‌یش بوون به یه‌كه‌م شوێنی نیشته‌جێ‌بوونی زیندووه‌كان. هه‌ڵكوتن به باڵای باپیراندا، هانا بردن پێیان و په‌رستنیان، شتانێك بوون كه له بڕوا به زیندوو بوونی باپیرانه‌وه هه‌ڵئه‌قوڵین. مرۆڤی زیندوو درێژه‌ده‌ری ڕێگه‌ی مردووان بوو و مردوو و زیندوو بۆ به هێزكردنی خێڵ تێده‌كۆشین. شانازی كردن به باوك و باپیره‌وه له‌م بڕوایه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه هێزی باپیرانی مردوو له پشتی مرۆڤانی زیندووه‌یه.
پاشتر كه مرۆڤ له ژیانی نێو سروشته‌وه زیاتر به‌ره‌و ژیانی نێو فه‌رهه‌نگ هه‌نگاوی نا، باپیر مانای ڕه‌مزیی خۆی هه‌ر ڕاگرت و ئه‌سڵ و نه‌سه‌ب بووه بنه‌مای دارشتنی سیسته‌می چینایه‌تیی كۆمه‌ڵگاكان. منداڵی كۆیله هه‌ر ده‌بوا كۆیله بێت و نه‌جیب‌زاده‌یش ناوی به خۆیه‌وه‌یه و خوێنی شایه‌تیش له ده‌ماری شازاده‌دا له گه‌ڕدا. بۆیه مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ی له‌دایك بێت ئاڕاسته‌ی گشتیی ژیانی به‌پێی ژیانی باوكی دیاری كرا بوو. باپیر ژیانی كوڕ و كوڕه‌زای دیاری ده‌كرد، تاك مانای نه‌بوو. ده‌سه‌ڵاتی ماددی و سیاسی پێكه‌وه گرێدرابوون و پشتاوپشت ده‌گوێزرانه‌وه بۆ نه‌وه‌ی نوێ. خۆ ئه‌گه‌ر وه‌رچه‌رخانێكی سیاسییش بهاتایه‌ته ئاراوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێ ده‌بووا به سه‌ر كۆسپێكدا زاڵ بوونایه: دروستكردنی ئه‌سڵ و نه‌سه‌بێك بۆ خۆیان. ده‌نا وه‌ک مه‌كبیسی شكسپێریان به سه‌ر ده‌هات: مرۆڤێكی ئه‌هریمه‌نی كه ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی زه‌وت ده‌كات.
له‌گه‌ڵ گه‌شه سه‌ندنی بۆرژوازیدا، بیرۆكه‌ی تازه په‌یدا بوون. بۆرژواكان ئه‌وانه بوون كه نه وه‌ک ڕه‌عیه‌ته‌كان به‌سترابوونه‌وه به زه‌وییه‌وه و كه‌سانێک خاوه‌نیان بن، نه خاوه‌نی زه‌وی و ڕه‌عیه‌ت بوون. بۆرژوازی له سیسته‌می كۆندا جێگای دڵخوازی خۆی په‌یدا نه‌ده‌كرد. ورده ورده ده‌سه‌ڵاتی ماددیی بۆرژواكان زیادی ده‌كرد به‌ڵام به پێی سیسته‌می كۆن پله و پایه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌ر به ده‌ستی خاوه‌ن زه‌وی و نه‌جیب زاده‌وه بوو. شۆڕش و به‌رهه‌ڵست ده‌ستیپێكرد، گۆڕانكاری نه‌ک هه‌ر له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا به‌ڵكوو له دید و بۆچوونی خه‌ڵكیشدا پێک هات. شۆڕشی فه‌ڕانسه، تاكی به ڕه‌سمی ناسی و وه‌ک پێش گریمانه‌یه‌ک هه‌موو مرۆڤه‌كانی له هه‌مبه‌ر یاسادا به یه‌كسان دانا.

0 Comments:
Post a Comment
<< Home